پەیامی کورد … سعودیه بڕیاری لهسهر حهجی ئهمساڵ دا
وتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، بڕیاریانداوە به لهبهرچاوگرتنی رێنماییە خۆپارێزییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئەمساڵدا گەشتی حەج ئەنجامبدرێت.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا هیشام سەعید، وتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە رایگهیاند، بڕیاریانداوە لەئەمساڵدا گەشتی حەج ئەنجامبدرێت، بەڵام سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان و بەشداربووانیش لەبەرچاو دەگرن، وتیشی: لەئایندەدا میکانیزم و مەرجەکانى ئەنجامدانى حەج بڵاودەکەنەوە.
لای خۆشیهوه، محەمەد عەبدلعالی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ئاماژەی بەوەکردوه، هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیەکجاری کۆتایی پێنەهاتووە، بەڵام چاودێری و کارکردنی بەردەوام بۆ روبەروبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکە و بەتایبەتیش، لەکاتی رێورەسمی حەجدا دەگرنەبەر.
جێی باسه بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، لە چوارچێوەی رێکارهكانی خۆپارێزی، وڵاتی سعودیە لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا پێدانی ڤیزای بەمەبەستی گەشتی عەمرە راگرت و لە مەراسیمی حەجیش رێگهی نهدا هاوڵاتیانی بیانی بهشداری بكهن و به گرتنهبهری رێوشوێنی توندی خۆپارێزی تەنها رێگە بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاوڵاتیانی ناوخۆی ئهو وڵاته درا، کە حەج بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە