پەیامی کورد... ئۆپێك: ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد دەبێت
سکرتێری گشتی رێكخراوی ئۆپێك ئاشكرایده‌كات، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ 2023، خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رزبێته‌وه بۆ 2.3 ملیۆن به‌رمیل رۆژانه.
هه‌یسه‌م غه‌یس سکرتێری گشتی رێكخراوی ئۆپێك، لە میانی گفتوگۆیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وزە، كه لە شاری هیوستن له ویلایه‌تی تێكساسی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت،ڕایگه‌یاند : ئێمە وای ده‌بینین کە بازاڕ لە گەشەکردندایە و پێشبینی دەکەین ئەمساڵ دۆخەکە باشتر بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆربەی گەشەکردنەکە لە وڵاتانی ئاسیا دەبێت كه هیندستانیش و چینیش ده‌گرێته‌وه.
سکرتێری گشتی ئۆپێک ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر نەوت بە رێژەی 2.3 بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە