پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ١٠ی ٢٠٢٠ بەهای نەوتی خاو لە جیهان، بەگوێرەی كۆتا مامەڵەی دابەزینی بەخۆوە بینی، هۆكاریش لە دابەزینی نرخی ئەو بەرهەمە بەردەوامی تەشەنەی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە.
ئەمڕۆ هەینی لە كۆتا مامەڵەیدا بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ٠.٩ لەسەدا بۆ ٤٢.٧٨ دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.
نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكیش بە هەمان رێژەی نەوتی برێنت، بە رێژەی لەسەدا ٠.٩ دابەزی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە بە ٤٠.٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
نەوتی خاو بە شێوەیەكی بەردەوام لەماوەی رابردوودا دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەڵام دابەزینی نرخەكانی ئەمڕۆ هەینی جیاوازییەكی ئەوتۆی نەبوو لەگەڵ نرخی هەفتەی رابردوودا.
بەگوێرەی شارەزایان، هۆكارێك بۆ دابەزینی نرخی نەوت تەشەنەی بەردەوامی ڤیرووسی كۆرۆنایە لە سەرتاسەری جیهان، لەكاتێكدا كیشوەری ئەورووپا بە گشتی سیستەمی كەرەنتین و داخستنی سنوورەكانی دەستپێكردوەتەوە.
هاوكات نرخی دۆلاری ئەمریكی بەردەوامە لە بەزربوونەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە