پەیامی کورد ... کاسبکارێکی خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەقەی سوپای پاسدارانەوە گیانی لە دەستدا
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان کاسبکارێکی کورد خەڵکی پیرانشار بە هۆی گرانی و سەختی برینەکەیەوە کە ڕاستەوخۆ لە لەیەن سوپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج گیانی خۆی لە دەستدا .
بە پێی ئەم هەواڵە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی٧ی٢٠١٩ کاسبکارێکی کورد بە ناوی یونس ئاڵتوون ٢٦ ساڵە خەڵکی گوندی نمنجە سەر بە شاری پیرانشار بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئۆرمیە گیانی لە دەستدا
جێگای ئاماژەدانە ئەم کاسبکارە ڕۆژی یەکشەممە لە زێویە و ماشکان بێ ئەوەی لە لایەن سوپای ئاگاداری پێ بدرێت کرایە ئامانجی تەقەی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران .
یونس ئاڵتوون بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گواسترایەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئۆرمیە بەڵام گیانی لە دەستدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە