کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی باشووری کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی باشووری کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

پەیامی کورد... کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی باشووری کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

کاسبکارێکی خەڵکی گوندی دەروە کۆتر سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەری پارێزگای سلێمانی بە ناوی کەیوان عەبدوڵڵا ناسراو بە کەیوان قەندیل تەمەن ٣٠ ساڵ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەیوان قەندیل کاسبکار و سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی مەڕ و ماڵات بووە و بە مەبەستی کڕینی مەڕ و ماڵات چووەتە سنووری پیرانشار کە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە کەیوان لە مەودایەکی نزیکەوە و بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە تەرمی کەیوان قەندیل لەلای هێزەکانی سوپای پاسدارانە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە