بەپەلە ... دام و دەزگای درووست کردنی مووشک سەر بە سوپای پاسداران لە عێراق دۆزرایەوە

بەپەلە ... دام و دەزگای درووست کردنی مووشک سەر بە سوپای پاسداران لە عێراق دۆزرایەوە

ئیسرائیل ڕایگەیاند : کە دام و دەزگای درووست کردن و پێشەوبردنی مووشەک گەلی بالستیک لە عێراق بە ڕابەرایەتی سوپای پاسدارانی ئێران دۆزرایەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە هەواڵنێری ها ئارتس ، ئیسرائیل ڕوژی سێشەممە ڕایگەیاند ئێران خەریکی درووست کردن و ئامادەکردنی مووشەک گەلێکە لە ناو خاکی عێراقدا .

ب پێی زانیارییەکانی ئیسرائیل ، سوپای پاسداران ، چەندین مووشەکی بالستیک بە بۆردی ناوەندی ، ڕادەستی گرووپی شیعەی عێراقی " حەشدی شەعبی " کردووە .

پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتبوو کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بڕیاریانداوە تاکوو کونسۆڵخانەکەی خۆیان لە سێهەمین شاری گەورەی عێراق " بەسرە " کە بە شێوەی گشتی شیعەکان لەوێ ژیان دەکەن دابخات .دوای ئەوەی کە زانیاریان پێ گەیشت سەبارەت بەوەی کە لەوانەیە سوپای پاسداران هێرش بکاتە سەر ئەم کونسۆڵخانەیە ئەم هەواڵە ڕاگەێندرا  

لە لایەکی دیکەوە ، وەزیری کاروباری بابەتی ستراتیژیک و ئەمنییەتی ناوخۆی ئیسرائیل ، ئەم هۆشدارییە دەدات کە لەوانەیە ئێران لە عێراق بۆ هێرش کردنی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل بە کار بێنێت .

هائۆم هەروەها ڕایگەیاند : " هەر ساتێک ، ئێران دەتوانێ ، ئاڵۆزییەکانی سووریا و لۆبنان هان بدات و ئێمە ناتوانین ئەگەری ئەوەی کە ئێران لە عێراق وەکوو پێگەیەکی چەک و تەقەمەنی بۆ هێرشە مووشەکییەکانی خۆی بۆ سەر ئیسرائیل بە کار بهێنێت ، بە دوور نابینین . "

ئە هەروەها ووتی : لە لۆبنان حزب اللە کە لە بن پاڵپشتی ئێراندایە ، نزیکەی ١٥٠ هەزار مووشەکی لە بەر دەستە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە