به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی نیشتمانی له‌ڕێگه‌ی ئاراس جه‌نگی ه‌وه به ڕێکەوتن له‌گه‌ڵ حزبوڵلای لوبنانی سه‌رقاڵی درووستكردنی هێزێكن به‌ناوی حزب الله ی كوردستان.
هەریەکە لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و لەتیف ڕەشید ڕاوێژکاری پیشووی جەڵال تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئیوارەی چوارشەممە لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان سەردانی وەلید جونبڵات سکرتێری پارتی پێشکەوتنخوازی شۆسیالیستیان کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارتی پێشکەوتنخوازی شۆسیالیست کە هاوڵاتی بەدواداچوونی بۆی کردوە، هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و هەریەکە لە لەتیف ڕەشید و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ماڵی جونبڵات لە کلیمنسۆ کۆبوونەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن ، پاش سه‌ردانه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم بۆ ووڵاتی لوبنان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبوڵلای لوبنانی، گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن كه هێزێكی چه‌كدار به‌ناوی حزبوڵڵای كوردستان كه به‌شێك ده‌بن له حزبوڵلای لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان و له‌سنووری سلێمانی دابمه‌زرێنن.
ئەم هەواڵە به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كان ، یه‌كێتی و حزبوڵلای لوبنانی گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن كه هێزێكی تایبه‌ت بۆ مه‌شق و ڕاهێنان به‌و هێزه‌ی كه له‌لایه‌ن ئاراس جه‌نگیه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و له‌وێ مه‌شق و ڕاهێنان به‌و هێزه بكه‌ن.
هەروەها ، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌و هێزه له ناوچه داگیرکراوه‌کانی مادده‌ی ١٤٠ ده‌بێت، باره‌گای سه‌ره‌کی هێزه‌که له که‌رکووک ده‌بێت و هەروەها له دووز و خانه‌قین به‌هه‌مانشێوه باره‌گایان ده‌بێت.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە