نوکتەی مووشەکی ئێران
پەیامی کورد ... ئێران وێنەی هەڵدانی مووشەکانی خۆی فۆتۆشۆپ کردووە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نوێنەری تایبەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایگەیاند : ئێران وێنەی هەڵدانی مووشەکانی خۆی فۆتۆشۆپ کردووە تاکوو هەوڵ بدات و نیشان بدات کە توانای مووشەکەکانی لە ئاستی خۆی زیاترە و پێشکەوتووە .
هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئێران فڕۆکە کۆنەکانی خۆی فۆتۆشۆپ کردووە و هەوڵی داوە تاکوو ئەم فڕۆکانە وەکوو فڕۆکەی شەڕکەری نوێی خۆی نمایش بکات و بیر و ڕای گشتی خەڵک و جیهان فریو بدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە