پەیامی کورد ... په‌یامى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سووریا
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خێكى زۆره‌وه چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکه‌ین. داوا لە هەموو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە بگرنە بەر، به شێوه‌یه‌ك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداری کارایان لە داڕشتنی داهاتووی ووڵاتدا، مسۆگەر بکات.
هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەندی خۆی بە پاراستنی پەیوەندیی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری سووریا دووپات دەکاتەوە. هه‌موو ململانێیه‌ك كه دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها جەخت له پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەندی هەموو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه.
له كاتێكدا پێشهاته‌كان خێران، جەخت له گرینگی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا. بۆیه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ووڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ین ڕۆڵى خۆیان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتییانه بگێڕن، هه‌روه‌ها پشتگیریمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە