پەیامی کورد... شەپۆلێکی خۆڵ بارین ئەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بوومەلەرزەی عێراق نەخشەی ئەو پارێزگایانەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین دەیانگرێتەوە. هاوکات، ئاماژەی بە ئاستی کاریگەرییان بە خۆڵبارینەکە کردووە.
لەمبارەیەوە دەستەی کەشناسی عێراق لە خشتەیەکدا ناوی ئەو پارێزگایانەی بڵاو کردووە کە بە خۆڵبارینەکەی سبەینێ کاریگەر دەبن و ئاستی کاریگەربوونەکەشی بڵاو کردووەتەوە.
هاوکات لە خشتەکەی دەستەی کەشناسی عێراقدا هاتووە لە پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا و ئەنبار و کەربەلا و نەجەف و موسەننا و سەڵاحەدین خۆڵبارینێکی چڕ لە سبەینێوە دەست پی دەکات.
شایەنی باسە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، خۆڵبارینەکە لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و زیقار و بەسرە و دیوانیە لە ئاستێکی مامناوەند دەبێت، وە لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و واست و میسان بە شێوەیەکی سووک خۆڵبارین دەیانگرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە