پاشای ئوردن، داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد پێداچوونەوەیەک لە هەڵسوکەوتە نێودەوڵەتییەکانی بکات

پاشای ئوردن، داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد پێداچوونەوەیەک لە هەڵسوکەوتە نێودەوڵەتییەکانی بکات

پەیامی کورد... پاشای ئوردن، داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد پێداچوونەوەیەک لە هەڵسوکەوتە نێودەوڵەتییەکانی بکات

مەلێک عەبدۆڵڵای دووەم، پاشای ئوردن، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی الرأی ڕەخنەی لە «هێرشە دوابەدواکانی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بۆ سنووری وڵاتەکەی» گرت و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد پێداچوونەوەیەک لە سیاسەتە تێکدرانەکەی بکات.

مەلێک عەبدوڵڵا دووەم، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی دووی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، ئاماژەی دایە سیاسەتە تێکدرانەکەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە وڵاتانی عەرەبی و گوتی: «ئێمە شایەتحاڵی ئەوەین میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، دوابەدوای یەک هێرش دێننە سەر سنووری ئوردن و باشتر وایە کۆماری ئیسلامی پێداچوونەوەیەکی جددی لە سیاسەتەکانی بکاتەوە.»

پاشای ئوردن ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی خوازیاری پەیوەندییەکەی باش لەگەڵ کۆماری ئیسلامییە لەسەر بنەماکانی«ڕێزگرتنی دوو لایەنە، نیاز باشی، ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و دەستتێوەردان و خۆتێوەنەگلاندن» ە و لە درێژەشدا گوتی پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە سیاسەتە تێکدرانەکەی بۆ هەموو ناوچەکە و خۆدی کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێرانیش باشە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە