ئاشکرا بوونی پیلانی هاوبەشی تورکیا بە هاوکاری ئیران و عێراق دژ بە هەرێمی کوردستان

ئاشکرا بوونی پیلانی هاوبەشی تورکیا بە هاوکاری ئیران و عێراق دژ بە هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد ...  پیلانی هاوبەشی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن تورکیا و ئێران و عێراقەوە ئاشکرا دەکرێت .

لە نووسینێکدا لە ڕۆژنامەی ملییەت لە سەر زاری وەزیری ناوخۆی تورکیا " سولەیمان سۆیلۆ "، پیلانێکی هاوبەشی ئەم ووڵاتە لە گەڵ ئێران و عێراق دژ بە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

وەزیری ناوخۆی تورکیا هاوکاریەکانی ئێڕان، تورکیا و عێراقی، لە سەر بابەتی دژایەتیکردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سەربەخۆیی، بە گرینگ ناو دەبات.

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەبارەت بە ڕۆڵی ووڵاتەکەی لە کۆنترۆڵ کردنی شەپۆلی پەنابەران بەرەو ئەورووپا ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە تاکوو ئەمساڵ بە هەزارەها کەس گیانیان لە دەست داوە بە ووتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، قەیرانی پەنابەران لە ئەورووپا، قەیرانی سیاسی لێکەوتۆتەوە. 

هەروەها سەبارەت بە داڵدەدانی دژبەرانی تورکیا لە لایەن ووڵاتانی ئەورووپییەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت “هەڵسوکەوتی ئەورووپیەکان تورکیا ئازار دەدات، بۆ وێنە داڵدەدانی دەست و پەیوەندیەکانی فەتحوڵڵا گولەن و تیرۆریستانی سەر بە پەکەکە و کۆمۆنیستەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە