پەیامی کورد... تورکیا کوژران و برینداربوونی ٨ سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژران و برینداربوونی ٨ سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ- قفڵ لە باکووری عێراق لەگەڵ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ٣ سەربازیان کوژراون و ٥ی تریش بریندار بوون.
پێشتر ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: بەم نزیکانە پرۆسەیەکی سەربازی نوێ دەست پێ دەکەن لەسەر سنوورەکانیان بۆ دابینکردنی ناوچەیەکی ئارام بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر بۆ دوورخستنەوەی تورکیا لە هەڕەشە و هێرشکردنە سەر خاکەکەیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە