پەیامی کورد ... ئەمریکا دەتوانێ ڕێکەوتننامەی کاتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دوو ووڵات واژوو بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەشناڵ ئیترێست لەمبارەوە هەواڵیدا .
جێگای ئاماژەدانە کە پێکهێنانی هاوپەیمانی دژی پەکین بە قازانجی واشینتۆنە و باشترین و ئاسانترین شێوە بۆ ئەم کارە ، ڕێکەوتنی کاتییە ، کە دەتوانێ جێگرەوەی ڕێکەوتننامەی هەمیشەیی بێت . ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها دەنووسێ کە مۆسکۆ بە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەورووپا هیچ مەیلێکی نییە و هیوادارە کە هێرشی ڕۆژئاوا بۆ سنوورەکانی ڕووسیا ڕابگێرێت .
هەروەها جەختی کردەوە کە بابەتی خاڵی مێژووئییەوە ، ڕووسیا لەگەڵ ئەورووپا و ئەمریکا نزیکترە تاکوو لەگەڵ چین .
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها دەنووسێ کە هەر بڕیارێکی ڕۆژئاوا بە نیشانەی بە فەرمییەت ناساندنی کەریمەیە وەکوو بەشێک لە ڕووسیا . ئەمە جگە لەمەی کە ئەمریکا دەتوانێ پێشنیار بدات کە پەرەپێدانی ناتۆ بگاتە کەمترین ئاستی خۆی و ڕووسیا ش لە بەرامبەردا پاڵپشتی لە دانیشتوانی دانباس ببڕێت . بە قازانجی کییێڤ ە لە دۆخێکی وەها لە پارێزگاری ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا ئەندامی یەکیتی ئاتلانتیکی باکووری نەبێت تاکوو لەگەڵ رووسیا وەکوو ووڵاتێکی ئەندامی ناتۆ لە شەڕدا بێت .
هەروەها جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ڕێکەوتنی نێوان مۆسکۆ و واشینتۆن بە مانای چارەسەری هەموو کێشە و ئاڵۆزییەکان نییە ، بەڵام پەیوەندییەکانی دوو وولات ئاسایی دەکاتەوە و هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا لەوانەش سەرکەوتن بە سەر بەرفراوانی دەسەڵات و هیزی چین ، بەرچاوترە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە