پەیامی کورد ... لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵدان میكانیزمێك بۆ كەمكردنەوەی باج و ڕسومات بدۆزنەوە، سەرۆكی لقی هەولێری یەكیتی هاوردە و ناردنكارانیش دهڵێ، بە مەبەستی چارەسەركردن یاخود دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ كەمكردنەوەی باج و ڕسومات، لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، كۆنفڕانسێك ئەنجام دەدەین.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی لقی هەولێری یەكیتی هاوردە و ناردنكاران ڕایگەیاند : "بە مەبەستی چارەسەركردن یاخود دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ كەمكردنەوەی باج و ڕسومات، لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، كۆنفڕانسێك ئەنجام دەدەین، كە تێیدا ژمارەیەك بازرگانیش بەشدار دەبن، بۆ ئەوەی گوێ لە داخوازییەكانیان بگرین".
حاجی سەعید دەشڵێت: "بازرگانان نرخی كاڵا و شتومەكەكانیان بەرز كردووەتەوە بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی باج لەسەر ئەو كاڵایانەی هاوردە دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش دا:" داوامان لە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حكوومەتی عێراق كردووە، كە بەشداری كۆنفرانسەكە بن، بۆ ئەوەی بە هەردوولا چارەسەرێك بۆ كەمكردنەوەی بڕی باج و ڕسومات بدۆزینەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە