پەیامی کورد ... وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای ووردبینی لە نرخی كارتەكانی هەرسێ هێڵی كۆڕەك " تێلیكۆم، ئاسیاسێڵ، زەین " لە ڕێگەی نووسراوێكی فەرمییەوە داوای كەمكردنەوەی باجی سەر نرخی كارتەكان دەكات.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، ڕاگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٥ سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی، بڕیاری دا ٢٠ %ی باج بخرێتە سەر نرخی كارتەكانی هەرسێ كۆمپانیای پەیوەندیكردن".
جەوهەر ڕاشیگەیاند: "ئەوكاتەی ئەو بڕیارە درا بە بیانووی شەڕی داعش و نرخی نەوت بوو، بەڵام ئێستا هەم شەڕی داعش تا ڕاددەیەكی باش نەماوە و هەم نرخی نەوت بەرز بووەتەوە، بۆیە نووسراوێكی فەرمیمان لەڕێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ئاراستەی هەریەكە لە سەرۆكوەزیرانی عێڕاق و سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق، لیژنەی یاسایی و لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەیوەندییەكان و دەستەی گشتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە".
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت: "لە نووسراوەكەدا داوامان كردووە یان باجەكە هەڵگرن، یاخود كەم بكرێتەوە بۆ لەسەدا 10% و بخرێتە سەر كۆمپانیاكان، نەك خەڵك باجەكە بدات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە