پەیامی کورد … مەرجی ئەردۆغان بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە کیبیا
سه‌رۆك كۆماری توركیا مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له لیبیا دیاریكرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ركات هێزی وڵاتانی دیكه‌ی له ناوچه‌كه كشانه‌وه، توركیاش بیرله كشانه‌وه ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی " له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا چوینه‌ته ئه‌و وڵاته، ئه‌و حكومه‌ته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پێدانراوه و بوونی هێزی سه‌ربازیی توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی نێوانمانه.
وتیشی توركیا هاوكاری سه‌ربازیی حكومه‌تێكی شه‌رعیی كردوه و "په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌مان رێگه‌ی به جووڵه‌پێكردنی هێزی توركیا داوه".
ئه‌ردۆغان كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسای كرده مه‌رج بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی و وتی: "ماكرۆن ده‌ڵێت ده‌بێت توركیا هێزه‌كانی له لیبیا بكێشێته‌وه، منیش پێی ده‌ڵێم سه‌ره‌تا هێزه‌كانت له مالی و چاد بكێشه‌ره‌وه".
وتیشی:"ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا ده‌كات هێرشی زۆرمان ده‌كاته‌سه‌ر و به ئامانجی گرتوین، پێی ده‌ڵێم پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌یته‌سه‌رم ده‌بێت بیر له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانتان له جه‌زائیر و وڵاتانی تری ئه‌فریقا بكه‌نه‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە