پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی عێراق: داوا دەکەین تورکیا هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەیەکی ناڕەزایی و سەرکۆنەکردنی بە باڵیۆزی تورکیا دا و باڵیۆزی ئەو وڵاتەشی بانگهێشتی وەزارەتەکە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە بەرامبەر ئەو کارە "تاوانکارییە"ی تورکیا بۆ سەر ناوچە گەشتیارییەکەی سنووری زاخۆ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نۆ کەس و برینداربوونی 26ی دیکە، عەلی گونەی، باڵیۆزی تورکیایان بانگهێشت کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، بە باڵیۆزی تورکیا ڕاگەیێندراوە کە عێراق چیتر لە ئاست ئەو جۆرە دەستدرێژییانە بێدەنگ نابێت و دەشڵێت، "داوا دەکەین تورکیا تەواوی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە." باس لەوەش دەکات، "مافی خۆمانە هەموو ڕێوشوێنێک لەبەرامبەر ئەم تاوانە بگرینە بەر."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە