سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی دەیان چەکداری داعشی ڕاگەیاند

سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی دەیان چەکداری داعشی ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...    سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی دەیان چەکداری داعشی ڕاگەیاند 

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی سوپای عێراق رایگه‌یاند، ده‌یان چه‌كداری سه‌ر به‌تیرۆرستانی داعش له‌بۆردومانێكی ئاسمانی سوپای عێراقدا له‌زنجیره‌ چیای حه‌مرین كوژراون.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی (F16)-ه‌وه‌، بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌سنووری زنجیره‌ چیای حه‌مرین بۆردومانکراوە  و بەهۆیەوە دەیان چەکداری داعش کراونەتە ئامانج.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەژمارەی دیاریکراوی کوژراوانی داعش نەکردوە، بەڵام جەختیکردۆتەوە لەو بۆردۆمانەدا دەیان چەکداری داعش کوژراون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە