سوپای سوریا کرایە ئامانجی تەقینەوەیەک

سوپای سوریا کرایە ئامانجی تەقینەوەیەک

 

پەیامی کورد … سوپای سوریا کرایە ئامانجی تەقینەوەیەک

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە تەقینەوەیەک لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە، کە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەربە سوپای سوریای کردە ئامانج ژمارەیەک کوژراو و برینداری ئەندامانی سوپای لێکەوتەوە.

بەپێی ئاژانسی سانای فەرمیی سوریا، دوو بۆمبی چێنراو لەسەر پردی “سەرۆک” بە ئۆتۆمبێلەکەی سوپادا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە تایبەتەکانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب سێیەم بۆمبی چێنراویان لەو شوێن پوچەڵکردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە