پەیامی کورد … ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوور کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا
فرۆكە شەڕکەرەکانی توركیا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنووری عێراقیان كرد و لە ئەنجامدا چوار پاسەوانی سنور گیانیان لە دەست دا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە سەرچاوە خۆجێیەکان بڵاویان کردووەتەوە، " نزیکە كاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١١ی ئاب، فرۆكە شەڕکەرەکانی توركیا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنووری عێراقیان كردوەو بۆردومانەكە لە ناوەچەی (بێرمی دینداران) بووە".
هەربەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی بەتەواوەتی تێك شكاوە و چوار پاسەوانی سنوریش كوژراون و سەرجەمیان كوردن.
ئەوەش بڵاو كراوەتەوە " تیمەكەی پاسەوانی سنوور بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پەكەكە چونەتە ئەو شوێنە و لەكاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیاوە بۆردومان كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە