سوپای تورکیا چیای قەندیلی بە چڕی بۆردوومان کرد

سوپای تورکیا چیای قەندیلی بە چڕی بۆردوومان کرد

پەیامی کورد  ...   وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی بە ناوی ‘پەنچە’ بۆ سەر چیای قەندیل و ناوچەی خواکوڕك و باسیان ئەنجامدا.

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژە بەوە کردووە کە سووپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر چیای قەندیل و باسیان و خواکوڕک ئەنجامداوە و چەندین پێگە و حەشارگەی رێکخراوی چەکداری پەکەکەی لەناوبردووە.

هاوکات لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە کە ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکە لەژێر ناوی “پەنچە’ ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە، “لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پلانی پەنچە، بەناو بارەگا و حەشارگەی سەر بە چەکدارانی پەکەکە لە کوردستانی باشوور بۆردوومان کران کە ئامادەکاریی دەکرا بۆ ئەنجامدانی چاڵاکی بەرامبەر بە یەکەکانی سنوور لە ناوچەی خواکوڕك و ئاڤاشین و باسیان. ئۆپراسیۆنەکە بەرەبەیانی ٣٠یی ئاداری ٢٠١٩ بە هاوکات بۆردوومان کران”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە