پەیامی کورد... تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە چیای گارە ڕاگەیاند
دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کوشتنی بەرپرسی مەشق و ڕاهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ی ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک.
دەزگاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (٣١ی ئابی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، بەرپرسەکە ناوی (ئومێت تارهان) ە.
ڕۆژی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە بە ئامانج گرت، بەو هۆیەوە چوار چەکداری پەکەکە گیان لەدەست دا.
دژە تیرۆری کوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بەهراڤا کە دەکەوێتە نێوان کۆمەڵگەی خانەسوور و بارا لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردوومان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە