پەیامی کورد … سوریا/ ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی خستەخوارەوە
سوپای ئەمریكا رایگەیاند، فڕۆكەیەكی شەڕكەری سەر بە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا خستۆتەخوارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وەكو هەڕەشەیەك سەیركراوە.
وتەبێژی هاوپەیمانێتیەكە لە سوپای ئەمریكا كۆڵۆنێڵ (وەین ماروتۆ) وتی: فڕۆكەكەی هاوپەیمانان سەركەوتوو بوو لە خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەواندا لەنزیك بنكەی قەریەت خەزڕا.
مانگی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریكا وتی: هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكات لەسەر هێرشەكانی سەر ئەمریكییەكان لە سوریاو عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی سێ هێرشی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرانە سەر دیبلۆماتكاران و هێزەكانی ئەمریكاو لە ئاكامدا دوو سەربازی ئەمریكی برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە