روانگەی سوری: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کۆبانیی بۆردومانکرد

روانگەی سوری: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کۆبانیی بۆردومانکرد

پەیامی کورد … روانگەی سوری: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کۆبانیی بۆردومانکرد

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، شەوی رابردوو  فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بارەگای رێکخراوی (لاوانی شۆڕشگێر)ى له‌ شاری كۆبانی رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد و رووداوەکەش شەهیدبوونی چوار کەس و برینداربوونی پێنج کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

روانگه‌ی سووری لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، درۆنێکی تورکیا بارەگای رێکخراوی (لاوانی شۆڕشگێر)ى له‌ شاری كۆبان بۆردومانکرد، رووداوەکەش  شەهیدبوونی چوار کەس و برینداربوونی پێنج کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

دوای رووداوەکەش هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باکوری سوریا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

بەگوێرەی ئامارەکانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، تورکیا تائێستا لەرێگەی درۆنەوە 21 هێرشیکردوەتەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و لەئەنجامیشدا لایەنیکەم 21 کەس شەهیدبوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە