پەیامی کورد ... سوریا/ کوژرانی ٧٨ چەکداری نزیک لە تورکیا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ڕوسیا
فڕۆكه شەڕکەرەکانی روسیا بۆردومانی چه‌كدارانی سه‌ربه گروپی "فه‌یله‌قی شام"یان له شاری ئیدلب-ی سوریا كرد و ٧٨ چه‌كداریان كوشت.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، فڕۆكه شەڕکەرەکانی روسیا سه‌ربازگه‌یه‌كی گروپی "فه‌یله‌قی شام"یان بۆردومان كردوه كه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیان و لە ئەنجامدا ٧٨ چه‌كداریان كوشتوه.
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌یله‌قی شام كه گروپێكی ئیسلامیی توندڕه‌وی سوریایه ده‌ستی به‌سه‌ر خۆرئاوای شاری ئیدلبدا گرت و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شقی به‌دیل گرت.
فه‌یله‌قی شام سه‌ربه ده‌ستی رزگاریخوازی شام-ه و به لقی رێكخراوی قاعیده له سوریا داده‌نرێت و ئێستاش ئه‌و چه‌كدارانه به فه‌رمانی توركیا ده‌جووڵێنه‌وه و كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی كورد له رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە