سوریا/ کوژرانی سێ چەکداری نزیک لە ئێران

سوریا/ کوژرانی سێ چەکداری نزیک لە ئێران

پەیامی کورد … سوریا/ کوژرانی سێ چەکداری نزیک لە ئێران

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر ناوەڕاستی سوریا سەربازێکی سوری و سێ چەکداری سەر بە گروپە چەکدارییەکانی ئێران کوژراون.

دەزگای هەواڵی سوریا سانا لە ماوەی ڕابردوودا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە هێرشە ئاسمانیەکەی ئیسڕائیل لەنزیک شاری پالمێراوە بووە لە پارێزگای حومس و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و سێ سەربازی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەکە بە سانای وت " نزیک کاتژمێر 23:34 خولەک ئیسڕائیلی دوژمن هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی پالمێرا ئەنجامداوە و تاوەرێکی پەیوەندیی و کۆمەڵێک شوێنی دیکەی لە دەوروبەری تاوەرەکە کردۆتە ئامانج."

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەڕیتانیایە و چاودێری جەنگی سوریا دەکات وتی هێرشەکە کۆمەڵێک شوێنی ئێرانییەکانی کردۆتە ئامانج، لەنێویشیاندا تاوەرێکی پەیوەندی لە نزیک بنکەی تی 4 لە ڕۆژهەڵاتی پالمێرا.

ئاماژەشی بەوەدا لە هێرشەکەدا سەربازێکی سوری و سێ چەکداری سەر بە گروپە چەکدارییەکانی ئێران کوژراون. حەوت کەسی دیکە برینداربوون، سیانیان لە سەربازانی سوریا بوون.

ڕوانگە وتیشی هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی موشەکی ئیسڕائیلدا بۆ سەر هەمان بنکەی ئاسمانی، دوو چەکداری بیانی سەر بە گروپە چەکدارییەکانی ئێران کوژراون.

سانا وتی شەش سەرباز لە هێرشەکەدا برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە