پەیامی کورد... ئیسرائیل دیسان هێرشی مووشەکی کردە سەر سووریا
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا کرد.
لەمبارەیەوەو لە راگەیەندراوێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە کاردانەوەی ئەو مووشەکانی لە سوریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کران، ئەوانیش ژمارەیەک موشەکیان ئاراستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا و بەتایبەتی ئەو ناوچانەی موشەکەکانی لێوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون، کردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە: "فڕۆکەکانمان ژمارەیەک خاڵی سەربازیی سوریایان بۆردومانکردووە، لەناویشیاندا یەکەی چوارەمی رادار و تۆپهاوێژ".
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵیی سوریا (سانا) لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سوپای ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، لە رێگەی بەرگریی ئاسمانییەوە ژمارەیەک موشەکیان خستووەتەخوارەوە، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاراستەیان کرابوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە