پەیامی کورد... ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب
وەزارەتی بەرگری سووریا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب تێدا وەستا.
لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاوی كردۆتەوە : نزیکەی کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، "ئیسرائیل لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستەوە، لە رۆژئاوای لازقیە، هێرشیێکی ئاسمانی ئەنجامدا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردە ئامانج".
ئاماژە بەوەشكراوە کە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب، تەنها زیانی ماددییان بە رێڕەوی فڕینی فڕۆکەکان گەیاندووە و خزمەتگوزاریەکانی تێدا وەستاوە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە هێرشەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب بکاتە ئامانج ، لە مانگی ئایاری رابردووداشدا ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئەوەش هاتووە: "سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلی داوەتەوە و ژمارەیەک لە مووشەکەکانی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە