پەیامی کورد ... نووری مالیکی لە سەر دەست بەسەر کردنی ئەندامانی حەشدی شەعبی هاتە دەنگ
نووری مالیکی ،سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عیراق لە کاردانەوە بە دەست بەسەر کردنی ئەندامانی حەشدی شەعبی شەوی ڕابردوو لە بەغدا ڕایگەیاند : گرووپی حەشدی شەعبی پێشڕەوانی سەرکەوتن و نەمادی هێزی نەتەوە و ووڵاتن و ئێمە دەبێ حۆرمەتی ئەوان رابگرین .
بە پێی ڕاپۆرتێک نووری مالیکی لە پایەمێکی تویتەریدا نووسی : " حەشدی شەعبی " پێشڕەوانی سەرکەوتن بوونە و نەمادی هێزی نەتەوە و ووڵاتن و ئێمە دەبێ حورمەتیان بگرین و سەربەرزی ئەوان بپیاریزین و نابێ زۆڵمیان لی بکەینو بەهاکانی ئەوان کەم بکەینەوە
ووڵات سەر بە خۆمانە و هێزەکانی بەرەنگاری لەگەڵ تێرۆریسم یش منداڵانی ئێمەن کە بە جیهاد و ئازایەتی یان شانازی دەکەین و نابێ پێگەی ئەوان و هەر هێزێکی دیکەی نەتەوەیی کەم بەها نیشان بدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە