کرێملین لە بەرامبەر هەڕەشەی باڵیۆزەکەی لە تورکیا کاردانەوەی نیشان دا

کرێملین لە بەرامبەر هەڕەشەی باڵیۆزەکەی لە تورکیا کاردانەوەی نیشان دا

پەیامی کورد    ...    کرێملین لە بەرامبەر هەڕەشەی باڵیۆزەکەی لە تورکیا کاردانەوەی نیشان دا  .

دیمیتری پێسکۆف ، ووتەبێژی سەرۆککۆماری ڕووسیا سەرەڕای لێکدانەوەی دۆخەکە لە پەیوەندی لەگەڵ هەڕەشەی باڵیۆزەکەی لە تورکیا ڕایگەیاند لە کرێملین سەرەڕاستن کە ئانکارا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستی بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی کارمەندەکانی باڵیۆزخانە و هەروەها هاووڵاتیانی ڕووسیا لەم ووڵاتەدا لە بەرچاو دەگرێت و دەیگرێتە بەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئالێکسی ییرخۆف ، باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا ڕایگەیاند دواهەمین ڕووداو لە ئێدلیب ، تورکیا هۆکاری بەرپا بوونی هیستریای دژە ڕووسی لە کەناڵە کۆماڵەیەتییەکانی تورکیا بووە و لەوانەش هەڕەشەیان لە خودی ئەو کردووە .. هەروەها ووتی : ڕووداوەکان زۆر مایەی دڵگرانین .. سەرەتا ئەفسەرانی ڕووسی و دواتر سەربازانی تروکیا کوژران و دواتریش هیستریای سەرسووڕهێنەری دژە ڕووسی لە کەناڵە کۆمەڵایەتییەکان بەرپا بووە بۆ نموونە ڕایدەگەێنم " لەگەڵ ژیان دا خواحافیزی بکەن " " هیچ کەس لە دوای مردنتان بۆتان ناگریێت " " کۆتایی ئێوە هاتووە " و لەم شتانە .

پێسکۆف ووتی کە سەرەڕای دۆخی زۆر ئاڵۆز و کێشە لە دورووبەری ئێدلیب پەیوەندی گەلی نزیک لە ئاستی جۆراوجۆر لەوانەش لە ئاستی سەرۆکانی کۆمار ، دام و دەزگای سەربازی و گۆڕینەوە شاندگەلی کارناسی نێوان ڕووسیا و تورکیا بەردەوامی هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە