پەیامی کورد ... پەکەکە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە تورکیا دەکات ئەگەر ئەردۆغان جووڵەی سەربازی بکات
کاوه شێخ مووس ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان " پەکەکە " لە پەیامیکی هۆشداری دا بە حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاند : زیاتر له دوو ساڵه هێزەکانی په‌که‌که له شەنگال کشاوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ناو ئه‌و قهزایهدان گرووپه چهکدارە یەزدییهکانى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبین و ئەوانیش به فه‌رمى ناویان هه‌یه و خه‌ڵکى قه‌زاکه‌ن و ئێمه ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى شەنگال ناکه‌ین.
هەروەها لێرەوە ڕایدەگەێنین کە ئەگەر ئەردۆغان پرۆسه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجام بدات بۆ سه‌ر شەنگال، ئەوە بە بێ ڕاوەستان له‌ناو قووڵایى تورکیا و له رێگه‌ى کردەوەی چەکداری جۆراوجۆرەوە ووڵامی دەدەینەوە.
شایەنی باسە رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لە نوێژی هەینی رابردوودا هەڕەشەی کرد و ووتی هەربینیتان لە پڕێکدا بەسەر پەکەکە ماندا لە شەنگال.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە