پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٠١ی ١٠ی ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو راپۆرتانەی ئابووریناسان کە تیایدا ئاماژەیان بەکەمبونەوەی بەرهەمی نەوتی ووڵاتانی ئەمریکا، ڕووسیا و ئۆپیک کردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٣٣ سەنت بەرزبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٥٩.٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی لە %٠.٥٦ زیادیکردوە.
لەهەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ٣٦ سەنت بەزبوەتەوە و بە ٥٤.٤٣ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی لە %٠.٦٧ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینیوە.
دوێنێ دووشەممە وەزیری کشتوکاڵی بازرگانی سەعوودیە رایگەیاند، ووڵاتەکەی رێژەی بەرهەهێنانی نەوتی خاوی گەڕاندوەتەوە بۆ هەمان رێژەی پێش هێرشەکەی ١٤-ی سێپتەمبەر، کە ٩.٨٧ بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا.
لەگەڵ ئەوەشدا کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک کەمیکردوە، بۆ 28.9 بەرمیل لە رۆژێکدا، کە ئەوەش کەمترین رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیکە بەدرێژایی ٨ ساڵی رابردوو.
لەهەمانکاتدا لە دوو مانگی کوتایدا هەریەکە لە وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا بەردەوام رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاویان روی لە کەمی کردوە، لە ئێستاشدا روسیا تەنها ١١.٢٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەڕۆژێدا بەرهەم دەهێنێت.
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش 276 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەمی نەوتی کەمیکردوە، بەوەش رێژەکەی دابەزیوە بۆ ١١.٢٩ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە