پەیامی کورد ... کەتائێبی حیزبۆڵلا دەوڵەتی عێراق بە سەرسپاردنی بە ئیسرائیل تاوانبار کرد
کەتائێبی حیزبۆڵلا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دەولەتانی عەرەبی لەوانەش دەوڵەتی عێراقی بە پشتگوێ خستن بە ئارمانی فەلەستین و سەرسپاردن و ڕادەستبوونی لە بەرامبەر ئیسرائیل تاوانبار کرد .
کەتائێبی حیزبۆڵلا دوێنێ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی تووند جگە لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا ، دەوڵەتانی عەرەی لەوناەش دەولەتی عێراقی گرینگی نەدان بە ئارمانجی فەلەستین و سەرسپاردن و ڕادەست بوونی لە بەرامبەر ئیسرائیل تاوانبار کرد .
کەتائێبی حیزبۆڵلا لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە ڕۆژی هەینی دا و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە نێوان بێدەنگی وولاتانی عەرەبی و ئیسلامی نیشاندەری دەستوەردانی دەستانی ئاسایی کەرەوەی پەیوەندی لەم تاوانانەیە کە بە نیازن دەنگی ئازادیخوازان و داواکاران بۆ ئازادی قودس و فەلەستین بخنکێنن .
کەتائێبی حیزبۆڵلا هەروەها ووتی کە هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا درووست بوونی ترس و وەحشەت ، دەست بەسەرکردنی فەلەستینی یەکان ، سەرکەت و تووندڕەوی تەنیا بە دەستی ئازادیخوازانی فەلەستینی ڕادەگیرێت کە ئیرادەی نەتەوەی فەلەستین بۆ گەیشتنیان بە ژیانی کەریمانەی لە بەرامبەر ڕەزالەتی دەوڵەتانی عەرەبی و ڕێژەی سەرسپێردەیی و ڕادەست بوونی ئەوان لە بەرامبەر ئیسرائیل ، سەلماندوویانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە