پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی ئێرانی هەژاند
بە هۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری تاران پایتەختی ئیران، چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.
بەرپرسانی شارۆچكەی نەسیم شەهر كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی تاران ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە لەو ناوچەیە رویداوە و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و ٢٠ کەسی دیكە بریندارن، كە برینی سوك و قورسیشیان تێدایە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ناوەندێكی گەورەی تایبەت بە فرۆشتنی باتری و دروستكردنیان تەقینەوەكە رویداوە و زۆر بەهێز بوە.
كیان سوڵتانپور، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاگركوژێنەوەی ناوچەكە بە میدیای ئێرانی راگەیاندوە، تەقینەوەكە هێندە بەهێزبوە شوشەی پەنجەرەی باڵەخانەكانی چواردەور داڕماون، دانیشتوانی یەك كیلۆمەتر دوریش لە تەقینەوەكە هەستیان پێكردوە.
هاوكات بەهۆی تەقینەوەكەوە، ٣٠ باڵەخانەی دەوروبەری ناوەندی روداوەكە توشی نیمچە داڕمان بون و ٢٣ ئۆتۆمبێلی نزیك لە ناوچەكەش زیانیان بەركەوتوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە