تای خوێنبەربوون لە عێراق بە خێراییەکی مەترسیدار بڵاو دە بێتەوە

تای خوێنبەربوون لە عێراق بە خێراییەکی مەترسیدار بڵاو دە بێتەوە

پەیامی کورد... تای خوێنبەربوون لە عێراق بە خێراییەکی مەترسیدار بڵاو دە بێتەوە

تای خوێنبەربوون لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بڵاو بووەتەوە و دەسەڵاتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار بڵاوبوونەوەی خێرا و مەترسیداری نەخۆشییەکەی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

تا ئێستا لە چوار پارێزگای نەجەف، زیقار، نەینەوا و ناسریە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی مرۆژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی گیانلەدەستدان بە هۆیەوە دەگاتە ٤٠٪

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەریی زیقار بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە شێوازێکی زۆر خێرا و مەترسیدار دەستی پێکردووە.

بەپێی ئەو بەرپرسە تەندروستییە، ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شارەکە گەیشتووەتە ١٤ کەس و ئەمڕۆ سێ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری زیقار داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەکات بۆ شارەکە.

لە ساڵی ڕابردوودا پارێزگای زیقار ٢٤ حاڵەتی تووشبوون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمار کردووە بە نەخۆشییەکە، ئەمساڵیش ا تا ئێستا ١٤ حاڵەتی تووشبوون و سێ مردن تۆمارکراوە.

تای خوێنبەربوون لەڕێگەی جۆرێک مێرووی ئاژەڵییەوە تووشی ئاژەڵ دەبێت و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە لە کاتی بەرکەوتن بە خوێن یان شلە دەردراوەکانی دیکەی جەستەی ئاژەڵە تووشبووەکە، هەروەها لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە دەردراوەکانی جەستەی کەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە