پەیامی کورد … تالیبان باس لەوە دەکات کە ١٢٤ شریان داگیر کردووە
دوێنێ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان هێرشیان كرده سه‌ر پێنج شارۆچکەی سەر بە ویلایەتی بەدەخشان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، توانیان هه‌ر پێنج شارۆچكه‌كه کۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌رپرسانی ئه‌فغانستانیش ده‌ڵێن: تاوه‌كو ئێستا تاڵیبان زیاتر له 50 شارۆچكه‌ی كۆنترۆڵكردووه.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد جاوید نوێنەری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بەدەخشان رایگه‌یاند: تاڵیبان له یه‌ك كاتدا هێرشی كردۆ‌ته سه‌ر پێنج شارۆچکەی ویلایه‌تی به‌ده‌خشتان و، توانیویەتی هەر پێنج شارۆچکەکە کۆنترۆڵ بکات.
نوێنەری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بەدەخشان وتیشی: تاڵیبان هێرشی کردۆتە سەر شارۆچکەیه‌كی دیكه‌ش بەڵام هێزە ئەمنییەکان شکستیان بە هێرشەکە هێناوە.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئاژانسی "بی بی سی" بڵاویكرده‌وه لە ویلایەتی هەڕاتی رۆژئاوای ئەفغانستان و سەر سنووری ئێران پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکانی تاڵیبان روویداوه‌و به‌رده‌وامه.
لە راگەیەندراوێکیشدا، وتەبێژی ویلایەتی هەڕات، جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه، کە میلیشیاکان هێرشیان کردۆتە سەر دوو شارۆچکەی سەر سنوور، به‌ڵام هێرشه‌كانیان تێكشكێندراون.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوو، حەوت شارۆچکەی سەر بە بەدەخشانی کۆنتڕۆڵ کردووە، کە ویلایەتی بەدەخشان شوێنێکی ستراتیجی هەیە و دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان و چین و تاجیکستان، چەندین کانی بەنرخی وەک کانی زێڕ و بەردی بەنرخی تیادایە.
له ئەنجامی به‌رده‌وامی پەلاماره‌كانی تاڵیبان، كه لە کۆتا هەفتەی مانگی رابردوودا دەستیپێکرد، توانیویانه سەرجەم شارۆچکەکانی سەر سنووری ئۆزبەکستان و تاجیکستانی کۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
جێگه‌ی باسه، بەرپرسانی ئەفغانستان باس لەوە دەکەن کە لە دوو مانگی رابردوودا بزووتنەوەی تاڵیبان زیاتر لە په‌نجا شارۆچکەی کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام بزووتنەوەی تاڵیبان بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی سه‌د و بیست و چوار شارۆچکە دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە