پەیامی کورد ... بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر باس لەوە دەکات کە ڕۆژانە ١٩ کاتژمێر کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکەن
بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر رایگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرھەمی کارەبا لە زیادبووندایە و ئێستا ڕۆژانە بەگشتی ١٩ كاتژمێر کارەبا دەدەن و چاوەڕێدەکرێت لە رۆژانی داھاتووشدا زیاتر بکرێت.
حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێربە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، "ڕۆژ بە ڕۆژ بەرھەمی کارەبا لە زیادبووندایە و ئێستا ڕۆژانە بەگشتی ١٩ كاتژمێر کارەبا دەدەین و چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا زیاتر بکرێت، ئەمەش بەھۆی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە و چەندین پڕۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان ."
راشیگەیاند، "لەبەر ئەوەی خواست لەسەر کارەبا کەمبووەتەوە پێشبینی دەکرێت لەم وەرزەدا كاتژمێرەكانی کارەبا زیاتریش بێت و ھەموو ھەوڵێکیش دەدەین زۆرترین كاتژمێر کارەبا بدەینە ھاوڵاتیان."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "چەندین پڕۆەی کارەبا لە سنووری ھەولێر جێبەجێکراون و کەوتوونەتە کار و چەندین پڕۆژەی دیكەش لەجێبەجێکردندان، لەوانەی وێستگەی شێروان مەزن و وێستگەی مۆنۆمێنتی شەھیدان لە کەسنەزان و وێستگەی ئازادیی نوێ لە ھەولێر و وێستگەی موبایل شەمامک و وێستگەی موبایل دارەشەکران."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە