تانەی پارێزەکەی ڕامین حسێن پەناهی لە دژی سێدارەدانی ڕەد کرایەوە

تانەی پارێزەکەی ڕامین حسێن پەناهی لە دژی سێدارەدانی ڕەد کرایەوە

تانەی پارێزەری  ڕامین حسین پەناهی لە دژی حوکمی سێدارەی ناوبراو کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە ، لەلایەن دیوانی باڵای ئەو ووڵاتەوە ڕەد کرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، دوێنێ یەکشەممە (١٠ی ژوئەنی ٢٠١٨)، ئەمجەد حسێن پەناهی برای ڕامین وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە باسی لە بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی ناوبراو کرد دوای مانگی ڕەمەزان .

ڕامین حسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی ( ٢٥ی جانیوەری ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چووبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری " سەعیدی " بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەییەوە و ئەندام بوون لە حزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە و ڕاگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەدی کردووەتەوە و پارێزەری ناوبراویش ئەم حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە