پەیامی کورد... پۆتین تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، "ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە".
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا چەند زانیارییەکی وردی لەسەر تەندروستیی ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ئاشکرا کردووە و لەو بارەیەوە دەڵێت، "پۆتین بەر لە ماوەیەکی کەم لە بڕیاری داگیرکردنی ئۆکراینا، دووچاری شێرپەنجەی خوێن بووە و نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و بنە بڕ کردنی نەخۆشییەکەی".
دەیلی مەیل ئاماژە بەوەدەکات، "یەکێک لە سەرمایەدارەکانی ڕووسیا کە نزیکە لە کۆشکی کریملینەوە و خۆی بە ناوی خوازراوی (یوری) ناساندووە، لە تۆمارێکی دەنگیدا باسی لە تەندروستی پۆتین-ی کردووە و بە "شێت" ناوی هێناوە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە".
هەمان سەرمایەدار جەختی کردووەتەوە لەوەی، "پۆتین هۆکار بووە لە ڕووخانی ئابووری ڕووسیا و ئۆکراینا و زۆر کەس لە ناوخۆی ڕووسیادا هیوا بە مردنی دەخوازن چونکە وڵاتی بەرەو وێرانی بردووە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە