پەیامی کورد... تەندروستی جیهانی دوایین ئاماری کۆرۆنای بڵاوكردهوه
تەندروستی جیهانی رایدهگهیهنێت، لەماوەی دو ساڵی رابردودا نزیکەی 15 ملیۆن کەس بەهۆی توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 657 ملیۆن توشبوی پەتاکەش تۆمارکراون، بەو ژمارەی مردنەش کۆرۆنا لە ساڵی 2021دا لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن بوە لە جیهاندا.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوایین توێژینەوەی خۆی لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە ساڵانی 2020 و 2021دا بڵاوکردەوە ڕایگهیاند، ساڵی 2020 لە جیهاندا، 4.5 مليۆن کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و ساڵی 2021یش ئامارەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە، بەجۆرێک لەو ساڵەدا 10.4 ملیۆن کەس بە پەتاکە مردون.
باسی لهوهش كرد، ساڵی 2019 لە جیهاندا نزیکەی 9 ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکانی دڵ مردون کە دیارترین هۆکاری مردنی مرۆڤ بوە، بەڵام ساڵی 2021 مردن بە کۆرۆنا 10.4 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە و لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن بوە لە جیهاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە