پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە سووریا هاتە دەنگ
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای کرد، لەگەڵ تەندروستیی سووریا هەماهەنگییان هەیە بۆ بەدواداچوون و گەیشتن بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لەو وڵاتە.
نەخۆشیی کۆلێرا لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەکەم جار بە چڕی لە سووریا بڵاو بووەوە، ماوەیەک بەر لە ئێستا جارێکی دیکە نەخۆشییەکە لە سووریا سەریهەڵدا بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئامارێکی بڵاو کردەوە، کە لە پێنج پارێزگا بە مەترسیداریی بڵاو بووەتەوە، بە هۆییەوە ژمارەیەک گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، نەخۆشییەکە بە خێرایی و مەترسیداری لە بڵاوبوونەوەدایە.
لەبارەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سووریا وتی، هۆکارەکەی هێشتا بە تەواوی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا کە سووریا بە سەختی کاریگەرییەکەی تێدا دەرکەوتووە یەکێکە لە هۆکارەکان و کەمبوونەوەی زۆری ئاوی فورات، نەبوونی وزە بۆ کارپێکردنی وێستگەکان و دەستکەوتنی ئاو هۆکارن.
جەختی کردووەتەوە، بەهۆی نەبوونی ئاو و دەست نەگەیشتن بە ئاوی پاک خەڵک پشت بە سەرچاوەی ئاوی دیکە دەبەستن کە پاک و شیاو نین بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان.
باسی لەوەشکرد، سیستەمی تەندروستیی سووریا لەژێر فشارێکی زۆردایە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا فشارەکانی زیاتر کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە