تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە هۆشداری دەدات

تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە هۆشداری دەدات

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە هۆشداری دەدات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە هۆشداری دەدات و پێشبینی دەکات گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە ڕوو لە هەڵکشان بکات.

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ ی تەممووزی ٢٠٢٢ کاسرین سمولوود بەرپرسی بەشی فریاگوزاریی خێرای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، بەردەوام ژمارەی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە ئەورووپا ڕووی لە زیادبوون کردووە و پێشبینی دەکرێت گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە ڕوو لە هەڵکشان بکات.

باسی لەوەش کرد یەکێک لە ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە بەرگرتنە لە زیاتر گواستنەوەی ژمارەی تووشبووان بە ئاوڵەی مەیموون لە ئەورووپا کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەپێی دوایین داتاکانی تەندروستی لە وڵاتانی ئەورووپا ژمارەی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون ڕووی لە زیادبوون کردووە.

ئەوەشی خستە ڕوو، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی تووشبووان زیادی کردووە و مەترسیش هەیە گیانلەدەستدان بە ئاوڵەی مەیموون ڕوو لە هەڵکشان بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە