تەندروستیی جیهانی: لەم هەفتەیەدا 21 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون

تەندروستیی جیهانی: لەم هەفتەیەدا 21 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون

پەیامی کورد … تەندروستیی جیهانی: لەم هەفتەیەدا 21 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بە زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا دەکات لەهەفتەی ڕابردوودا، کە 21 ملیۆن کەسە لەجیهاندا ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکرابێت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بەڕێژەی 5% و گیانلەدەستدان بەهۆیەوە بە 1% زیادیکردووە.

بەپێی ئەو ژمارانەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە لە هەفتەی ڕابردوودا 21 ملیۆن و 362 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 49 هەزار و 890 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تائێستا 350 ملیۆن و 796 هەزار و 704 کەس لەجیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون و ژمارەی گیانلەدەستدانیش پێنج ملیۆن و 600 هەزاری تێپەڕاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە