یەکێتیی ئەورووپا: چەک و تەقەمەنییەکان بۆ سوپای ئۆکراینا لە ڕێگەن

یەکێتیی ئەورووپا: چەک و تەقەمەنییەکان بۆ سوپای ئۆکراینا لە ڕێگەن

پەیامی کورد... یەکێتیی ئەورووپا: چەک و تەقەمەنییەکان بۆ سوپای ئۆکراینا لە ڕێگەن

سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارلز میشێل ئاشکرایکرد، ئەو هاوکارییە سەربازییەی لە چەک و تەقەمەنی و سووتەمەنی کە بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە بۆ سوپای ئۆکراینا نێردراوە، لە ڕێگەیە.

چارلز میشێل ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو هاوکارییانەی بۆ ئۆکراینا دەنێردرێن بڵاو کردەوە و پەیامێکی ئاراستەی گەلی ئۆکراینا کرد و ڕایگەیاند: "ئەمە جەنگی کریملین و پووتینە. جەنگی گەلی ڕووسیا نییە" و جەختی لەوە کردەوە، ئۆکراینییەکان بەرگریی لە وڵاتەکەیان، ئازادییان و دیموکراسییان دەکەن.

سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا باسی لەوەشکرد کە ئەمە هاوکات بەرگریکردنە لە دیموکراسیی و ئازادیی ئەورووپا، هەروەها ڕایگەیاند:

"ئێوە وەک ئۆکراینییەکان بەرگریی لەمانە دەکەن. هەر بۆیە ئێمە لەنێو یەکێتیی ئەورووپادا، بە بەهێزی دژی ئەم هەڕەشە مێژووییە دەوەستینەوە. تەنیا بە قسە نا، بەڵکوو بە کردەوەی بەپەلە و بەرجەستە، پشتیوانتانین. بەمەبەستی پشتیوانییکردن لە ئێوە و وڵاتەکەتان، هاوپەیمانییەکەی دیکەی دژ بە شەڕمان لەگەڵ هاوبەشانمان پێک هێناوە. تا دێت سەرکردەی زیاتری وڵاتان دەنگیان لەپێناو پارێزگاریکردن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەرز دەکەنەوە. ئەوە ڕێک دەخەین کە کەلوپەل و پێداویستیی سەربازیی بەمەبەستی بەرگریی بەپەلە ڕادەست بکرێت. چەک، تەقەمەنی، مووشەک و سووتەمەنی لە ڕێگەیە بۆ ئۆکراینا".

چارلز میشێل هاوکات باسی لەوە کرد، بڕێکی زۆر لە هاوکاریی مرۆیی ڕەوانەی ئۆکراینا دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە