یەکێتی ئەورووپا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسی دادەنێت

یەکێتی ئەورووپا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسی دادەنێت


پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسی دادەنێت

ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا لە ماوەی کۆبوونەوەیەکدا لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ڕێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسیا.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە: دیاریکردنی نرخی نەوتی ڕووسی لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە لە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ڕادەوەستێت، و 45 دۆلاریش بۆ بەرهەمەکانی دیکەی نەوت کە بەنرخی داشکاندنەوە دەفرۆشرێت.

لای خۆیەوە ئورسوڵا ڤوندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاندوە: یەکێتی ئەورووپا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوت و بەرهەمەکانی دیکەی ڕووسی دادەنێت لەگەڵ کۆمەڵەی وڵاتانی حەوت، و گوتی: ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کەمکردنەوەی داهاتەکانی ڕووسیا وگرەنتیکردنی سەقامگیربوونی بازاڕی وزەی جیهانی.

پێشتریش وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و کۆمەڵەی وڵاتانی حەوت وئوسترالیا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسیایان دانابوو، و لە 5ی ئەیلوولی ڕابردوو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڤلا دیمر پۆتن سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندوە: مەرسومێکیان دەرکردووە کە تێدا قەدەغەیکردوە نەوەت و بەرهەمەکانی بۆ ئەو لایەنانە بفرۆشێت کە سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاندوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە