پەیامی کورد... یەکێتیی ئەورووپا هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا بە ڕێژەی لە سەددا ٩٠ کەم دەکەنەوە
وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی نەوتی هاوردەکراو لە ڕووسیاوە بە نزیکەی لە سەددا 90 تا کۆتایی ئەمساڵ.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسل ڕایگەیاند: لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
ڤۆن دێرلاین ڕایگەیاندووە: تا کۆتایی ئەمساڵ هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیاوە بۆ یەکێتی ئەورووپا بە ڕێژەی نزیکەی لە سەددا 90 کەم دەکەنەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، چارلێس میشێل هەر لەم بارەیەوە ئاشکرای کرد: هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیاوە بە ڕێژەی دوو لەسەر سێ کەم دەکەنەوە.
میشێل بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرچاوەی جیددی داهات کە ڕووسیا بۆ جەنگ بەکاری دەهێنێت کەم دەبێتەوە و جەختی لەوە کردەوە: بەردەوام دەبن لە فشارخستنە سەر ئەم وڵاتە.
هەروەها میشێل ڕایگەیاندووە: شەشەمین پاکێجی سزا کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا لەسەری ڕێککەوتوون بریتییە لە دەرکردنی زبیربانک کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی ڕووسیا لە سیستەمی گواستنەوەی پارەی سویفت وقەدەغەکردنی تەلەڤزیۆنەکانی دەوڵەتی ڕووسیا.
ژمارەیەک لەوڵاتانی ئەندام بەتایبەت هەنگاریا دژی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت بوون، کە هەر یەکە لە هەنگاریا، سلۆڤاکیا و کۆماری چیک کاتێکی زیاتریان پێدرا بۆ هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە