یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر تورکیای درێژ کردەوە

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر تورکیای درێژ کردەوە

پەیامی کورد ... یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر تورکیای درێژ کردەوە

 

وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر تورکیايان بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.

 

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە راگەيەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەپاندنی سزاکان بەسەر تورکیا هەتا ١٢ی مانگی یازدەی ساڵی داهاتوو درێژدەکرێنەوە.

 

سزاکان لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩وە سەپێندراون بەسەر دوو کاربەدەستی باڵای کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی تورکیا، کە تۆمەتبار دەکرێن بەوەی ئەو دوو کاربەدەستە رۆڵیان هەیە لەم هەوڵانەی تورکیا بۆ پشکنین بە دوای سەرچاوەی گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا.

 

لە بەرامبەريشدا، بەرپرسانی تورکيا ئاماژە بەوە دەکەن ئەوە مافی خۆيانە لەو ناوچانە بە دوای سەرچاوەی سووتەمەنی بگەڕێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە