پەیامی کورد... تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە
تەرمی بارزانی مەهینی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی ئورمیە کە چوار مانگ پێش ئێستا لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکەی ئەم ناوچە لە سنووری ئورمیە بێسەروشوێن بوون ئەمڕۆ شەممە ٧ی مەی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە گوندی گوڵشەم دۆزرایەوە.
بارزان مەهینی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەگەڵ دو کۆڵبەری خەڵکی گووندی باوان سەر بە شاری ئورمیە بە ناوەکانی ئەسعەد سەیدان فەرد و بەهلوول سەیدانی فەرد لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانە سنوورییەکانی ئورمیە بە هۆی بەفر و ڕنوو بێسەروشوێن ببوون.
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکە بەردەوامە، ئەم دوو کۆڵبەرە خێزاندارن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە