سەرۆکی ئۆکراینا بۆ یەکێتی ئەورووپا: بۆمان بسەلمێنن لەگەڵمانن

سەرۆکی ئۆکراینا بۆ یەکێتی ئەورووپا: بۆمان بسەلمێنن لەگەڵمانن

پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکراینا بۆ یەکێتی ئەورووپا: بۆمان بسەلمێنن لەگەڵمانن

سەرۆکی ئۆکراینا بە ڤیدیۆ وۆڵ بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپای کرد و ڕایگەیاند، "ئۆکراینا دەیەوێت لەگەڵ ئەورووپا بێت و دڵخۆشن بە پشتیوانی کردنیان".

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئاداری 2022. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەڕێگەی بەشداریکردنی ڤیدیۆوە وتارێکی بۆ پەرلەمانی ئەورووپا پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "ئۆکراینا ڕووبەڕووی کارەسات بووەتەوە و ڕۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن و ڕووسیا مووشەک ئاراستەی منداڵان دەکات".

ئەوەشی وت، "لە ئێستادا لەگەڵ واقیعێکی تاڵدا مامەڵە دەکەن و دەجەنگن لەپێناو ئازادی خاکی وڵاتەکەیان و گەلی ئۆکراینا پەرۆشە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی".

زیلینسکی ڕاشیگەیاند، "دڵخۆشن بە پشتیوانی وڵاتانی ئەورووپا و ئۆکراینا دەیەوێت لەگەڵ ئەورووپا بێت و لە پێناو ئەو ئامانجەدا دەجەنگن، داواشی لە ئەورووپا کرد کە بۆیان بسەلمێنن بە کردار لەگەڵ ئۆکراینان".

ئەمڕۆ شەش ڕۆژە هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستیپێکردووە، ڕووسیا هێزێکی زۆری بەرەو کیێڤ جووڵاندووە و بەیانیی ئەمڕۆ لە دەروازەکانی شاری خێرسۆن خاڵی سەربازییان دانام هاوکات بە مووشەک ناوەڕاستی خارکیڤ-یان کردە ئامانج.

هەر ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئۆکراینا هەوڵیداوە چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، وتی ئۆکراینا "هێشتا تەکنۆلۆژیا و ڕێگەکانی سۆڤیەتی لەبەردەستە بۆ ئەوەی ئەو چەکە بەدەستبهێنێت".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە